شای ئوردن سەردانی عێراق دەكات
دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئوردن و شاندێكی وڵاتی ئوردن لە چەند هەفتەی رابردوو سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستانیانكرد, بڕیارە سبەی دووشەممە، شا عەبدوڵڵا، شای ئوردن بە فەرمی سەردانی عێراق بكات.
بە گوێرەی هەوالێكی میدیا عێراقیەكان، سبەی شا عەبدوڵڵا لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە دەگاتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆ دەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانیش، ئامانجی شا عەبدوڵڵا لەو سەردانە، بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتە لە بوارە جیاوازەكان، بەتایبەت كەرتەكانی بازرگانی و ئەمنی.
راشنەگەیەندراوە، ئاخۆ سەردانەكەی بۆ عێراق ماوەی چەند دەخایەنێت.