یه‌كه‌م تۆشبووی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱۷ی۱ی ۲۰۱۹ د.خاڵس قادر، گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمی كوردستان ،له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند:” یەکەم حاڵەتى توش بوون بەئەنفلۆنزاى H1N1 له‌هه‌رێمى كوردستان تۆماركراوه‌ و به‌ڵام چاره‌سه‌رى پێویست بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ كراوه‌ و بارى ته‌ندروستى زۆر باشه‌”.

گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم گوتیشی :”ئه‌م ئه‌نفلۆنزایه‌ى ئێستا هه‌یه‌، دژى نه‌خۆشییه‌كه‌ پێداویستى پزیشكى هه‌یه‌ وه‌ك ڤاكسین، نه‌خۆش ده‌توانێت وه‌رى بگرێت یان هه‌ركه‌سێك به‌رگرى له‌شى كه‌م بێت به‌ر له‌نه‌خۆشیه‌كه‌ ده‌توانێت وه‌ریبگرێت”.

د.خاڵس قادر، گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم ده‌شلێ :” ئه‌م ئه‌نفلۆنزایه‌ هیچ مه‌ترسىیه‌كی نییه‌ تا هاووڵاتیان توشى دڵەڕاوکێ ببن، چونكه‌ چاره‌سه‌رى هه‌یه‌ و وه‌ك ئه‌و نه‌خۆشییه‌ نییه‌ كه‌ به‌ر له‌ ۱۰ ساڵ بڵاوبوەوه‌”.

نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزای به‌راز  H1N1:
۱ . به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌ناكاوی پله‌ی گه‌رمی له‌شی مرۆڤ .
۲. سه‌رئێشه‌ .
۳ . كۆكه‌ و ئازار له‌ ماسولكه‌كاندا .
ئه‌م ئه‌نفلۆنزایه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاتری رشانه‌وه‌ و ئازار له‌ ئه‌نفلۆنزای ئاسایی.

رێگاكانی خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه‌ چیه‌؟

ڤایرۆسه‌كان ده‌توان له‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو كاتژمێر بژین بۆیه‌ ده‌بێت ده‌سته‌كانمان به‌ پاكی به‌ ئاو و سابوون بشۆین له‌ كاتی ده‌ست لێدانی شته‌كان به‌تایبه‌ت له‌ كاتی ده‌ست لێدان له‌ كیلۆنی ده‌رگا.
دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ده‌ست لێدانی ده‌م و چاو و لوت.
پاك شووشتنی ده‌سته‌كان به‌ سابوون له‌ پاش پشمین و كۆكین.
به‌كار هێنانی كلێنس بۆ داپۆشینی ده‌م و لوت له‌ كاتی پشمین و كۆكه‌دا.
به‌كار هێنانی موعه‌قه‌می ده‌ست كه‌ شله‌ی خاوێنكه‌ره‌وه‌ی ده‌ستی تێدایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.

Back to top button