پێنجەمین ڕاپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان

كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و راوێژكاریی تایبەت، بە داتا و زانیاریی نوێ پێنجەمین راپۆرتی لەبارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە 1ی تەمموزی 2018 تاوەكو 30ی ئەیلولی 2018 بڵاوكردەوە و بەپێی راپۆرتەكە لە چارەكی سێیەمی 2018 بڕی 35 ملیۆن و 667 هەزار و 632 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە.

لە راپۆرتەكەی كۆمپانیای دیلۆیت ئاماژە بە داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەناردەكردنی نەوت لەو ماوەیەدا كراوە و تێیدا هاتووە، سافی داهاتی وەرگیراو لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی فرۆشتنی نەوت و چالاكییە پەیوەندیدارەكاندا 1.288.773.374 دۆلاری ئەمریكی بووە.

دەقی راپۆرتی دیلۆیت بە ئیمزاكراوی و بە فۆرمی PDF سەبارەت بە وردبینیی هەناردەكردن، بەكارهێنانی ناوخۆیی، داهات و خەرجییەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ چارەكی سێیەمی 2018 بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی.

روونكردنەوەی پێویست و ئاسانكاریی تێگەیشتن لە بڕگەكانی راپۆرتی دیلۆیت بە هەر سێ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی.

 

بۆ بینینی راپۆرتەکە کلیک لیرە بکە PDF

Back to top button