ئەمڕۆ پارتی و یەكێتی كۆ دەبنەوە
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ دەبنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 4-3-2019، شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر، دەکات.
هەفتەی رابردوو کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی رایگەیاندبوو، ”بەم نزیکانە“ شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆ دەبنەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بارودۆخی کەرکووک و عێراق دەکرێت.
جێی باسە پارتی و یەكێتی لە 5ـی شوباتی رابردوو رێككەوتنێكی 18 خاڵییان واژوو كرد، بە قسەی گوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی بێت، هەردوولا لەسەر 17 خاڵی رێككەوتنەكە هێشتا كۆكن، بەڵام یەكێتی لە پرسی كەركووك پاشگەز بووەتەوە و هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ چارەسەری ئەو پرسە.