پارتی هۆشداری لە خۆپێشاندانەكەی سبەی گۆڕان دەدات

خواكوڕك
گووته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه) ی پارتی دیموكراتی كوردوستان لەرێگای خواكوڕكەوە پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و دەلێت به‌پێ ی ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌ی به ئێمه گه‌یشتوه وابڕیاره سبه‌ینێ له‌شاری سلێمانی ڕێپێوان و خۆپیشاندان به‌ڕێوه بچێت ، له‌كاتێكدا ئێمه ڕێپێوانی هێمنانه ، به‌مافی ڕه‌وای خه‌ڵك ده‌زانین و ، پشتگیری هه‌موو داواكارییه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین. وه‌ك چۆن له‌ڕابردوشدا پشتگیریان بووین .
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە (سلێمانی و هەلەبجە) لە درێژەی لێدوانەكەی دا بۆ خواكوڕك دەلێت، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی و ، تێكڕای لایه‌نه سیاسیه‌كان و ، لیژنه‌ی ئه‌منی شار‌و ، به‌رپرسانی ئیداری و ، ده‌زگاكانی ئاسایش و ، پۆلیس ، ئاگادار ده‌كه‌ین ، له‌مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی كه‌لایه‌نێكی سیاسی ئاماده‌كاری بۆ ده‌كات ، هه‌تا ڕێڕه‌وی خۆپیشانده‌ران بۆ مه‌رامی حیزبی و سیاسی بگۆڕێت ، دیاره ئه‌م جۆره ته‌عاموله‌ش له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك یه‌كه‌م جاری نی یه‌و ، به‌ره‌نجامه‌كه‌شی ڕووداوی نه‌خوازرازو كاره‌ساتبار بووه ، بۆیه ئێمه له‌ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردوستان ، له‌كاتێكدا پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ ڕێپێوانی هێمنانه‌ی خه‌ڵك دووپات ده‌كه‌ینه‌وه ، سه‌رنجی هه‌موو لایه‌كیش ڕاده‌كێشین كه‌دووربن له‌بارگاوی كردنی ڕه‌وتی خۆپیشانده‌ران به‌ئه‌جندای نامۆی سیاسی و گرژكردنی شه‌قامی شار ، چونكه زیان به هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت و ، ئه‌منیه‌تی شاریش تێكده‌دات.
لەكۆتایی دا گوتەبێژەكەی پارتی دەلێت، ئومێده‌وارین ڕه‌چاوی ئه‌و ته‌عه‌دودییه بكرێت كه‌بووه به‌سیمای كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و ، دیاره پاراستنیشی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌ڤاڵانمان له‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردوستان و ، ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار.