سه‌فین دزەیی: لە بارەی سێ مووچەی فەرمانبەران رونکردنەوە دەدات

وتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی سێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زانیاری خستە ڕوو.

سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، جوتیارانی هەرێمی کوردستان مافی خۆیانە شایستە داراییەکانیان لە بەغدا وەربگرن، چونکە چوار ساڵ دەبێت بەشە گەنمیان ڕادەستی بەغدا کردووە، کەچی تائێستا شایستە داراییەکانیان نەنێردراوە. ئاماژەشی بە بەردەوامیی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران کرد.

سەفین دزەیی بە میدیای فەرمی پارتی گەیاندووە: ”حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێـت لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران لە كاتی خۆیدا بە گوێرەی داهاتی حكوومەت و ئەو بەشەبودجەیەی لەلایەن بەغداوە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران دێـت“. ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە بەغدا 60%ی بەشەبودجەی مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت كە 460 ملیار دینارە، بەشێكیشی نەناردووە لەناویاندا مووچە و خەرجیی سیادیی پێشمەرگە كە حكوومەتی هەرێم خۆی 40%ـەكەی تر دابین دەكات و 400ملیار دینارە.

دزەیی ئاشکرای کردووە:”هەر كاتێك پارەی دیاریكراوی سێ مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە بنێردرێت، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت”.

 

Back to top button