پۆمپیۆ: ئەگەر هەیە لە رێگای سەربازی دۆخی فەنزیولا یەكلایی بكەینەوەو هێز بنێرین
دوای ئەو ناكۆكیانەی نیوان حكومەت و ئۆپۆسیۆنی فەنزویلا كە لە ئێستادا گەیشتۆتە ئاستی روو بەروو بوونەوەی چەكداری ئەمریكا هۆشداری دەدات لە ئەگەری چارەسەر نەكردنی دۆخی وڵاتەكە ئامادەن لە رێگای هێزی سەربازی دۆخەكە یەكڵایی بكاتەوە.
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەمیانی لێدوانێكدا بۆ كەناڵی فۆكس نیوس باسی لە دوایین دۆخی ڤێنیزوێلا كرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەدا كە وڵاتەكەی خوازیاری چارەسەرێكی ئاشتیانەیە بۆ دۆخی ڤێنیزوێلا و رایگەیاند، “بەڵام كە پێویستی بە ئەنجامدان بێت، ئەوا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەگەری هەیە. ئەمریكا ئەمە دەكات”.
جێی باسە چەند مانێگە قەیرانی سیاسی لە ڤێنیزوێلا قوڵبوەتەوە و خوان گوایدۆ سەرۆكی ئۆپۆزسیۆن خۆی وەك سەرۆكی كاتی وڵات ناساندووە و بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریكا پشتیوانی لێدەكەن، لە بەرامبەریشدا روسیا، چینن ئێران، توركیا و كوبا و چەند وڵاتێكی تر پشتیوانی لە نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ئەو وڵاتە دەكەن.