پەرلەمانی عێراق لێژنەیەكی بۆ لێكولینەوە لە كێشەی گوندەكانی خانەقین پێكھێنا
به سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق لێژنه‌یه‌كى به‌دواداچوونى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى خانه‌قین پێك هێنا.l ئەندامێكی لیژنەكەش دەلێت:”بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه مه‌حاڵه ره‌وشى ئاسایشى ناوچه‌كه سه‌قامگیر بێت”
ناسر هه‌ركى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى رایگه‌یاند “به مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ دۆخى ئه‌منى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى شاره‌كه، ئێمه وه‌كو ئه‌ندامانى كورد له لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ردانى شارى خانه‌قینمان كرد”.
دەشلێت “له سه‌ردانه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ قایمقام و لایه‌نه سیاسى و سه‌ربازییه‌كان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و كه‌سوكارى شه‌هیدان كۆبووینه‌وه، لەمبارەوە وه‌كو ئه‌ندامانى لێژنه‌كه راپۆرتێكى تێر و ته‌سه‌لمان ئاماده كردووه و راده‌ستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانمان كردووه، بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مان راپۆرته‌كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بكات، به مه‌به‌ستى بڕیاردان له‌سه‌ر كێشه‌كه به حوكمى ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتى جێبهجێكردنن”.
هەروەها ئاماژەی بەوەكرد “له ڕاپۆرته‌كه‌دا داواى قه‌ره‌بووى مادیمان كردووه بۆ جووتیارانى ناوچه‌كه، چونكه ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه زیانلێكه‌وتووانى رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كه باس كراوه، چونكه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه مه‌حاڵه ره‌وشى ئاسایشى ناوچه‌كه سه‌قامگیر بێت”.