ئەمریکا جولەی بە هێزێکی سەربازی کرد بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

 

لەگەڵ زیاد بوونی گرژیەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران، لە ئێستادا مەترسیەکانی رووبەڕوو بوونەوەی چەکداری زیاتر بووە، لەم چوارچێوەیەش ئەمڕۆ هەینی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری دا به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناردنی ١٥٠٠ سەربازی تر.

بڕیاره‌كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای كۆبوونه‌وه‌ی ترامپ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ڕاگه‌یه‌نرا و تێیدا ئاماژه‌ كراوه‌ كه‌ ڕۆڵی ئه‌م سه‌ربازانه‌ ته‌نها پارێزگاریكردن ده‌بێت.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، ترەمپ له‌ كۆشكی سپییه‌وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌م ١٥٠٠ سه‌ربازه‌ نوێیه‌ پارێزگاری له‌ هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها ڕێڕه‌وه‌ ئاوییه‌كان بۆ هاتوچۆی كه‌شتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت.

ناردنی ئه‌م ژماره‌ سه‌ربازه‌ له‌ كاتێكدا دێت كه‌ ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ زیادبووندایه‌ و ئه‌مریكا پێی وایه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ڕێگه‌ی میلیشیاكانی له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا دروست ده‌كات.

Back to top button