ئه‌مرۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و كاربه‌ده‌ستانی باڵای توركیا كۆده‌بنه‌وه
خواكوڕك
شەوی سێشەممە 22-11-2016 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گەیشتە ئەنقەرە و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ کۆببێتەوە و پرسی ئاشتی و دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی هەدەپە ته‌وه‌ری گرنگی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بن.
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بینالی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا کۆبوونەوەی یەکەم دەبێت کە کاژێر 09:30 خولەکی پێش نیوەڕۆ لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 23/11/2016 كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان “نێچیرڤان بارزانى” و سه‌رۆك كۆمارى توركیا “ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان” كاتژمێر دووى پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كان، به‌پێی راگه‌یانراوی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره پرسه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه و دۆخی ئه‌منی ناوخۆی توركیا و ده‌سگیركردنی په‌ره‌له‌مانتارانی هه‌ده‌په تاوتوێ بكرێت.