جه‌نه‌ڕاڵێكی ئه‌مریكی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشكرا ده‌كات
خواكوڕك
یه‌كێك له پاڵوراوانی پۆستی وه‌زیری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له ئیداره‌ی تره‌مپ، ئێران وه‌ك مه‌ترسیدارترین ناوه‌ندی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ناسێنێت و پێیوایه له داعش ترسناكتره.
جەنراڵ جێمس مەتیس پاڵێوراو بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت) ئه‌نجامداوه و رایده‌گه‌یه‌نێت، خراپترین رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران كرابێت له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاواوه، مه‌سه‌له‌ی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمیه.
جه‌نه‌ڕاڵ مه‌تیس دژایه‌تی خۆشی بۆ ئه‌م رێكه‌وتنه ده‌ربڕی و ده‌ڵێت، ئێران گەورەترین مەترسییە بۆسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رێککەوتنی ناو‌کی لەگەڵ ئێران هیچ گەرەنتییەک ناداتە ئەمریکا.
پاڵێوراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌باره‌ی پرسی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌شڵێت، ئێران له داعش مه‌ترسیدارتره، بۆ كۆنتڕۆڵ كردن و بنه‌بڕكردنی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان، سنورداركردن و چاره‌سه‌ركردنی رژێمی ئێستای ئێرانه.