سوتاندنی دەغڵودانی كورد لە كەركوك بەردەوامە
لەلایەن کەسانێکی نەناسراو و لە چه‌ند شوێنێكی ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركووك دەغڵودانی جووتیارانی کورد سوتێندرا.
عەمید ئیدریس رەفعەت، بەرێوەبەری ئاسایشی کەرکووک ڕایگەیاند: “ئه‌مڕۆ شەممە 1/6/2019، له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراو له چه‌ند شوێنێكی ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوك ده‌غڵودانی جووتیاران سوتێنرا”.
گوتیشی: “له نێوان هه‌ردوو گوندی (كومبتلر وقرهتبه)ی سنووری شاره‌دێی یایچی و لە گوندی (عمر بن الخطاب) كه ده‌كه‌وێته نێوان شاره‌دێی تازه خورماتوو و پڕۆژه‌ی ئاوی سه‌ر به شارۆچكه‌ی داقوق و نزیكه‌ی (٤) دۆنم ده‌غڵ و له گوندی (بریمه)ی شاره‌دێی (ملا عەبدوڵڵا)ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی دووبز نزیكه‌ی (١٣) دۆنم ده‌غڵودان سوتێندراوە.
ماوەی چەند هەفتەیەکە بە بەردەوام دەغڵودانی جووتیارانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و چەند پارێزگایەکی عێراق دەسووتێندرێت و سەڕەڕای زیانی ماددی چەند کەسێکیش بەوهۆیەوە بوونەتە قوربانی.