ئاسایشی ههولێر راگهیانراوێك لهسهر كوشتنی مامۆستا ئاینیهكه بڵاودهكاتهوه
خواكوڕك
رۆژی 22/11/2016 لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە د. وشیار ئیسماعیل، مامۆستای ئایینی لە مزگەوتی عومەر بندیانی لە گەڕەكی شادی شاری هەولێر لەبەردەم ماڵەكەی تەقەی لێكراوە و بە سەختی برینداربووە، دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
ئاسایشی ههولێر لهو بارهوه رایدهگهینێت، “بە ئامانج کردنی د.وشیار کردەوەیەکی تێکدەرانەو نەخوازراوە و ئامانج لێی تێکدانی ئارامی و سەقامگیری پایتەختە”.
له بڵاوكراوهیهكدا كه ئهمرۆ چوارشهممه ئاسایشی ههولێری بڵاویكردۆتهوه هاتووه، “بەرێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەگەل دام و دەزگا پەیوەندی دارەکانی تر زۆر بە ووردی لێکۆڵینەوەیان لەم رووداوە دەست پێکردوە .لە داهاتوشدا هەموولایەک لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاگادار ئەکەینەوە”.
راگەیێندراوێک لەبەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
شەوی 22_ 23/11/2016 لە گەرەکی بەهار ,تەقە لە ( د.وشیار ئیسماعیل) پێش نوێژ و وتارخوێن لە مزگەوتی عومەر بندیان کرا , لە ماڵی خۆیدا.بریندار کراو پاشان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر گیانی لە دەستدا. ناوبراو زانایەکی ئاینی و کەسایەتیەکی ناسراوی شاری هەولێر بوو.
بە ئامانج کردنی د.وشیار کردەوەیەکی تێکدەرانەو نەخوازراوە و ئامانج لێی تێکدانی ئارامی و سەقامگیری پایتەختە. بەرێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەگەل دام و دەزگا پەیوەندی دارەکانی تر زۆر بە ووردی لێکۆڵینەوەیان لەم رووداوە دەست پێکردوە .لە داهاتوشدا هەموولایەک لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاگادار ئەکەینەوە .
بەرێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
23/10/2016