نێچیڤان بارزانی و بیناڵی یه‌ڵدرم له‌ كۆبوونه‌وه‌دان

خواكوڕك

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ 23/11/2016 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا دەست پێدەکات و ئێستا لەگەڵ”بنالی یڵدرم” سەرۆک وەزیرانی تورکیادا دیدار و کۆبوونەوەیان ھەیە.

بەپێی نیارییەکان تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا، لە بارەی پرۆسەی ئاشتی و کێشەی پەرلەمانتارە دەستگیرکراوەکانی ھەدەپە بێت.

بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مرۆش ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:٣٠ بە کاتی ئیستانبووڵ سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ “رەجەب تەیب ئەردۆغان” سەرۆککۆماری تورکیادا ھەبێت و گفتوگۆ لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەر دوولا و ئەو بارودۆخانە بکەن کە لە ناوچەکەدا روودەدەن بە تایبەتی پرسی سیاسی و ئابووری و جەنگ لە دژی داعش.

Back to top button