گۆڕان هەوڵی بەلارێدا بردنی دۆسیەی مەلا وشیار دەدات

خواكوڕك
 
لەگەڵ تیرۆر كردنی مامۆستای ئاینی و كەسایەتی دیاری هەولێر (د.وشیار ئیسماعیل) بارزانی رایگەیاند ئەوەی بەرامبەر مامۆستا هۆشیار كراوە بەرامبەر خودی من ئەنجام دراوە، دەلێت شەهیدکردنی مامۆستا وشیار شەهیدكردنی دەنگی میانڕەوی و پێكەوەژیانە. ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە دژی هەموولایەك و بەتایبەتی دژی خودی من ئەنجام دراوە”.
 
لەبەرامبەردا یوسف محمەد پەیامێكی بڵاو كردۆتەوە ئاماژەی پەیامەكەی ئاراستەی پارتی كردووە و تیرۆر كردنی مەلا هۆشیار بە درێژكراوەی تیرۆری هەولێر بەناو كردووە، هەر لەسەر هەمان پرس هەڵسورا و لایانگرانی گۆڕان لە فەیس بووك و میدیا سێبەر و فەرمیەكانیان ئاراستەی رووداوەكە بۆ خودی پارتی دەگۆڕن و دەلێن پارتی ئەنجامی داوە.
 
لەلایەكی تر ئەمرۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەتووندی ئیدانەی كردووە و داوای بەپەلە لە دامەزراوە ئەمنیەكانی هەولێر دەكات كە بكەری تیرۆرەكە دەستگیر بكەن و رادەستی دادگا و یاسای بكەن.
 
چاودێرێكی سیاسی پێی وایە تەوقیتی تیرۆر كردنی “د.وشیار ئیسماعیل” لەتەوقیتێكی سەرسورهێنەردایە، كە راستەوخۆ لە پاش بانگەوازی بارزانی دایە بۆ لایانەكان و رێكخستنەوەی یەكرێزی هێزەكانی كوردستان و پێداچوونەوە بەسەرۆكایەتیەكان بۆ چارەسەری دۆخی قەیرانی سیاسی لەكوردستاندا.
 
هەروەها چاودێران پێیان وایە پاش بانگەوازیەكەی بارزانی بەدەمەوە چوونی لایانەكان ئا لەو تەوقیتە سیاسە مامۆستایەك و كەسایەتیەكی دیاری شاری هەولێر بەئامانج دەگیرێت جێگای سەرسورمانە.
 
هەروەها لەسەر هەمان رووداوی ئەمرۆی تیرۆر كردنی د.وشیار ئیسماعیل سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی دەلێت، خوێنی دکتۆر ھوشیار دەکەین بە تێزاب و دەیکەین بە قوڕگی ئەوانەی نایەڵن بەیکەوە بژین.
 
چاودێرانی سیاسی هەروەها پێیان وایە تەنها ئەوەی جێگای گومان بێت بەكار هێنانی ئەو تیرۆرەیە بۆ دەرز خستنە ناو لایانەكان و بەكار هێنانی بۆ تێكدانی دۆخی كوردستان زیاتر، گۆڕانە كە هەوڵدەدات بەكاری بهێنێت بۆ تێكشاندنی بەدەمەوە چوونی پەیامەكەی بارزانی چونكە بارزانی لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی دا دەلێت ئەم تیرۆرە بەرامبەر بەمن ئەنجام دراوە.
Back to top button