جەمیل بایك: دەولەت نەتەوە تەنانەت بۆ كوردیش رەتدەكەینەوە, لە هەر پارچەیەكی كوردستان دەولەتێك بۆ نەتەوەی كورد دابمەزرێت بە هەڕەشە بۆ سەر ئایدۆلۆژیای خۆمان دەزانین

 

لەگەڵ ئەوەی پێشوتر چەند سەركردەیەكی پەكەكە دژایەتیان بۆ دروست بوونی دەوڵەتی كوردستان راگەیاندووە, دروست بوونی دەوڵەتیان بە سەرچاوەی بەرتەسككردنەوەی ئازادی تاك ناوبردووە, هاوسەرۆكی كەجەكە جارێكی دیكە رایدەگەیەنێت:”كاتی دەوڵەتی نەتەوە تەواو بووە”.

هاوسەرۆكی كەجەكە، جەمیل بایك لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی رووناهی تیشك دەخاتە سەر بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان و شەنگال و توركیا و سوریا و سیستمەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراستیش كە زۆربەیان دەوڵەت نەتەوەن بۆ ئەوەی بەردەوامی بەخۆیان بدەن، دەیانەوێت هەم دژی دەستوەردانی سەرمایەداری و هەم دژی گەلانی ناوەچەكە بووەستنەوەو بۆ ئەوەش هەوڵ دەدەن. بەڵام گەلێك لەوانە لەناوچوون، ئێمە دژی دەوڵەت نەتەوەین تەنانەت ئەگەر بۆ كوردیش بێت.

جەمیل بایك گوتیشی:” ئێمە كێشەی نەتەوەمان هەیە نەك دەوڵەت بۆیە دەوڵەت بۆ كوردستان ئەگەر تەنانەت یەك پارچەش بێت بە دەوڵەتی خۆمانی نازانین تەنانەت دژی دەوەستینەوە.

Back to top button