وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی دەرکرد
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی پێش هاتنی جەژنی قوربان دەرکرد.
ئەمڕۆ شەممه، لە هەواڵێكی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری هاتووە، وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجكردنی مووچەی وەزارەت و دەستەكانی دەركرد بەبۆنەی جەژنی قوربان، بەڕەچاوكردنی بارودۆخی كۆمەڵایەتی و مادی هەموو فەرمابنەرانی دەوڵەت و بەبۆنەی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان، فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی فەرمانگەی ژمێریاری راسپارد مووچەی هەموو فەرمانبەرانی وەزارەت و دەستەكانی حكوومەت دابەش بكەن.
باس لەوەش كراوە كە كاتی پێدانی مووچەكانیان كە دەكەوێتە ناو رۆژانی پشووی جەژنەوە، بەر لە هاتنی جەژنی قوربان دابەشی بكەن بەپێی خشتەیەكی كاتی كە بۆ هەموو یەكەكانی دارایی سەر بە وەزارەت دابەش كران.