کەش و هەوا و پلەکانی گەرمای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە نێوان 24 بۆ 43 پلەی سیلیزیدا دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ههولێر بەرزترین پلەی گەرما 42 پلە دەبێت و نزمترین 27 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 39 پلە و نزمترین 26 پلەی سیلیزی دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە لە دهۆك بەرزترین 40 پلە و نزمترین 26 پلە دەبێت، لە كهركوك بەرزترین پلە 43 پلهی سهدی و نزترین 31 پلە دەبێت.
هەروەها سبەی یەکشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە ههولێر 42، سلێمانی 39، دهۆك 40، كهركوك 43 پلهی سهدی دهبێت.