قادر قاچاغ: لە شنگاڵ پەکەکە بەردەوامە لە ڕفاندنی هاوڵاتیان

 

لەگەڵ ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەژێر فەرماندەی راستەوخۆی سەۆک بارزانی توانیان شنگاڵ لەدەستی داعش رزگاربکرێت، بەڵام تائێستاش بەهۆی بوونی پەکەکە لەچەند ناوچەیەکی شنگاڵ هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، بەرپرسێکی پارتیش ئاشکرای دەکات پەکەکە ئازادیەکانی لەسنوری شنگاڵ بەرتەسک کردونەتەوە تەنانەت هەرکەسێک رەخنە لە پەکەکە بگرێت دەکوژرێت.

قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە، پەکەکە بۆ راوڕووت و دەست بەسەرداگرتنی سنورەکات تا قاچاغچێتی تێدابکات هاتۆتە شنگاڵ، بەبێ ئەوەی کەس داوای لێ بکات هاتوون، هیچ خزمەتێکیان بە شنگالییەکان نەکردووە”.
ئەو بەرپرسەی پارتی ڕاشیگەیاند:” هەرکەسێک بەرامبەر پەکەکە هاتبێتە دەنگ کە رێگربووینە لەگەڕانەوەی کوردانی ئێزیدی ئەوە بە گولـلە دەیکوژن بە بەلگە هەیە، ئێستا پەکەکە یارمەتی و چەک لە حەشدی شەعبی وەردەگرێت و کۆسپ لەبەردەم هاتوچۆی هاووڵاتییانی شنگال درووست دەکات”.
قادر قاچاخ ئاماژەی بەوەش کرد: “لە کاتی دەنگداندا خەڵک دەنگی بە پەکەکە نەدا و یەک پۆستیان بەدەست نەهێنا، ۸۰٪ی خەڵک دەنگیان بە ئیدارەی شنگال دا کە ئێستا لەلایەن پەکەکە و حەشدەوە دەستی بەسەردا گیراوە و ئێستا لەژێر خێمەدا دەژین”.

 

ئەو بەرپرسەی پارتی نەیشاردەوە کە ”پەکەکە زیاتر لە داعش خەڵکی شنگالی ڕفاندووە و بۆ شوێنە دوورەکانیان گواستوونەتەوە، تا خێزانەکانیان نەبینن و زۆر جار دەستدرێژیش دەکەنە سەر کەمپەکان، ئەمانەش هۆکارن کە شنگالییەکان ناوێرن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان”.

Back to top button