ئەمریکا سەکۆی مووشەکی نوێ لە ئاسیا جێگیر دەکات

 

 

مارک ئەسپەر ، وەزیری بەرگری ئەمریکا رۆژی شەممە لە وڵامی پرسیارێک دا سەبارەت بە جێگیر کردنی سەکۆی مووشەکی نوێ لە ئاسیا کە وەک مووشەکی مامناوەند ئەژمار دەکرێن گووتی بەڵی بێگومان پێم باشە ئەم کارە بکرێت چوونکە ئێمە ڕێکەوتنی ڕێگری لە مووشەکی ئەتۆمی مامناوەندمان لە گەڵ رووسیا هەڵوەشاندۆتەوە  .

بەرپرسی پنتاگۆن لە کاتی گەشت کردنی بۆ سیدنی بە رۆژنامەوانانی ڕاگەیاند ئامانجی ئێمە ئەوە یە زۆر بە زوویی سکۆ مووشەکیەکان جێگیر بکرێن بەڵام لە وانەیە کەمێک  کات  بەرێت .

وەزیری بەرگری ئەمریکا بێ ئەوەی شیکردنەوەی زیاتر بدات سەبارەت بە شوێن و جێگەی ئەو سەکۆ مووشەکیانە دووپاتی کردەوە ، نامانەوێت ئەم کارە بکەوێتە شک و گومانەوە ، چوونکە لە کاتی ئاوادا هاوپەیمانەکانمان لە وردە کاریەکان ئاگادار دەکەینەوە .

 

 

Back to top button