بەهۆی پابەند نەبوونیان بە كاتی دەوام وەزارەتی تەندروستی 39 كارمەندی سزا دا

دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم بڕیاری رێكخستنەوەی دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی دەركرد و بۆ جێبەجێكردنی فەرمانێكی دەركرد, لەم چوار چێوەیە ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەك فەرمانبەری سزا دا.
د. محەمەد قادر خۆشناو گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند ” پاش بەدوا داچوون بۆ گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە بنكەیەكی تەندروستی ددان تۆمار كرابوو. بە هۆی پابەند نەبونیان بە كاتی دەوام, ئەمڕۆ ژمارەیەك فەرمانبەر سزا دران.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند:” بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی كۆیەوەە بە نووسراوێك ئاگاداریانكردینەوە كە ئەمڕۆ سەرجەم فەرمانبەرانی ئەو بنكەیە كە ژمارەیان 39 كەسە سزا دان.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەش كرد بەردەوام دەبن لە چاودێریكردن و بەدواداچوون بۆ بنبڕكردنی هەر حاڵەتێكی لەو شێوەیە كە لە بنكەی تەندروستی كۆیە روویدا.
Back to top button