وەزیری ناوخۆ داوای پڕكردنەوەی فۆڕمێك دەكات بزانه‌ ئەو فۆڕمە سوودی چیە؟

وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوێك سەرجەم هێزەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئاگەدار دەكاتەوە كە لە ماوەی 10 ڕۆژدا فۆڕمێكیان بۆ دەنێرێت تا پڕی بكەنەوە.

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كراوە، پێویستە بەزووترین كات و لەماوەی 10 ڕۆژ لەدوای گەیشتنی ئەو نووسراوە، ناوی ئەو ڕێپێدراوانە ڕەوانە بكەن كە دەرچووی كۆلێژن، بۆیه‌ ڕێپێدراوان پێویستە ناوی چواری و ڕێكەوتی بەدەستهێنانی بڕوانامەی زانكۆیان بۆ ڕەوانە بكەن بۆ كاری پێویست.

نووسراوەكە واژووی ڕێبەند ئەحمەد وەزیری ناوخۆی بەسەرەوەیە و لە هەشتی ئەیلوول گشتاندنی بۆ كراوە.

دوای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆ بەپێی چەند بڕیار و ڕێنوێنییەك هەوڵی ڕێكخستنەوەی هێزەكانی دەدات و لە دواین بڕیاریشی سەرجەم هێزەكان ئاگەدار كرانەوە پێویستە لە دەوامی ئاسایی خۆیان بن و 24 سەعات دەوامكردن و 24 سەعات پشوو.

 

Back to top button