عومەری سەید عەلی بۆ سەرۆکی هەرێم بەیەکەوە کوردستان دەگەیێنینە کەناری ئارام

عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، پشتیوان بە خوای گەورەو ئیرادەی میللەتەکەمان هەوڵبدەین یەکهەڵوێستی هێزە سیاسییەکان دەستەبەر بکەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بگەیەنینە کەناری ئارامی.

دەقی پەیامی عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان

برای بەڕێزم کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

دوای سڵاو و رێز

زۆر سوپاسی پەیامی پیرۆزبایی‌و هەڵوێستی برایانەتان دەکەم. پشتیوان بە خوای گەورەو ئیرادەی میللەتەکەمان هەوڵبدەین یەکهەڵوێستی هێزە سیاسییەکان دەستەبەر بکەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بگەیەنینە کەناری ئارامی.

هاونیشتمانیان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان‌و دۆستەکانمان چاوەڕوانی ئەوەمان لێدەکەن پارێزگاری لە مافە دەستوورییەکان بکەین و لە ناوخۆشدا بە هەنگاوەکانی چاکسازی و دەستەبەرکردنی دادپەروەری هەرێمی کوردستان بەهێز بکەین.

لەگەڵ رێزدا

براتان

عومەر سەید عەلی

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان

Back to top button