وه‌زیری په‌روه‌رده: ده‌بێت له هه‌موو قوتابخانه‌یه‌ك پاك و خاوێنی قوتابخانه‌و ژینگه‌كه‌ی بپارێزرێت
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ده‌بێت گرنگی به سه‌رجه‌م بابهتهكان بدرێت و نابێت هیچ به‌شه وانه‌یه‌ك فه‌رامۆش بكرێت.
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌لڵ مامۆستایان‌دا رایگه‌یاند، بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن ده‌بێت سه‌رجه‌م به‌شه وانه‌كان بخوێندرێن به تایبه‌ت وێنه‌و وه‌رزش و نابێت هیچ به‌شه وانه‌یه‌ك فه‌رامۆش بكرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌ده‌ی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: ئه‌مساڵ گرنگی به پاك و خاوێنی قوتابخانه‌كان و ژینگه ده‌ده‌ین ده‌بێت مامۆستایان به بایه‌خه‌وه لێی بڕوانن.