پارت و لایەنە سیاسە كوردستانیەكان رێككەوتن كە لە كەركووك بە لیستی هاوپەیمانی كوردستانی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكەن
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان لە بارەی پرسی سازدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێ.گاكان بە تایبەت لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە, لایەنەكان رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی لیستێكی هاوبەش بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق رێككەوتن و بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكانی (كەركووك، دیالە، نەینەوا) بە یەك لیست بەشداریی دەكەن.
سەرچاوەیەك لە نێو كۆبوونەوە بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند:” ئەمڕۆ نوێنەرانی سەرجەم پارتە كوردستانیەكان لە بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە , لە بارەی پێكهێنانی لیستێك بە ناوی هاوپەیمانی كوردستانی رێككەوتن, بڕیارە لە داهاتوودا لۆگۆ و دروشمەكانی لیستەكە رابگەیێندرێت”.
هەروەها خواكوڕك زانیویەتی كە “لایەنە كوردستانییەكان لە ئایندەیەكی نزیكدا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان دەكەن، بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان پێش وادەی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، ھاوكات داوا دەكەن كە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ھەموار بكرێتەوە، بۆ ئەوەی ھاووڵاتییانی كورد لە ناوچە كوردستانییەكان لە دەنگدان بێبەش نەكرێن”.
ئەمڕۆ شەممە 28/9/2019، نۆ لایەنی سیاسی كوردستان لە ھەولێر لەبارەی پێكھێنانی لیستی ھاوبەش لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی كۆبوونەوە و بڕیارە ھەر ئەمڕۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وردەكاری زیاتر لەبارەی كۆبوونەوەكەیان بخەنەڕوو.