ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق: به‌م زوانه‌ زۆربه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.

له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشڤه‌چوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غد، به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه‌ بەمزووانە زۆر لە کێشه‌كانی نێوان هەولێر و بەغدا یەکلایی دەبنەوە.
حەمید نەعیم غەزی، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دڵخۆشكه‌رن و له‌ ئێستادا شاندی دانوستاندنکاری هەولێر و بەغدا لەبارەی کێشەکان لە گفتوگۆدان.
هه‌روه‌ها نه‌عیم غه‌زی گوتیشی: ئێستا ناكۆكیه‌كان له‌ باره‌ی كێشه‌كانی کەرکووك، نەوت، ناوچە جێناکۆکەکان، ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ خاڵی سەرەکی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و به‌غدان، هه‌نگاو هاویشتراوه‌ به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی، چاره‌سه‌ر بۆ زۆرێك ل كێشه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه‌.
ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ‌راشیگه‌یاند: پەنا بەخوا بەمزووانە زۆر لەو کێشانە یەکلایی دەبنەوە.

  
Back to top button