سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كرد
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئەمرۆ چوارشەممە 9ی 10ی 2019 له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ له‌شكركێشی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا، پەیامەكەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی كوردەوە، په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ كرد.
سه‌رۆك بارزانی له تویتێكدا رایگه‌یاند، خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە، بەهادارترە.
ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێز سەرۆک دۆناڵد ترەمپ
بۆ ئاگاداریی جەنابت:
گەلی کوردستان هەمیشە داوای مافە ڕەواکانی خۆی کردووە و بەرگریی لە خۆی کردووە. پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێکشکاند و کورد بەشێکی کاریگەر بوون لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر.
خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە، بەهادارترە.