ئەمریکا : پێویستە نوێنەرایەتی کورد لە دەستور هەبیت و حیزبوڵڵا دەربکرێت لە سوریا
جێگری نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا جۆیل رێبرن ئەمڕۆ سێ شەممە دووپاتی کردەوە کە واشنتۆن بەردەوام دەبیت لە ڕێگری لەهەر پشتیوانیەکی ئابووری هاتوو لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بۆ بەشار ئەسەد و گوتیشی ناکرێت گرێنتی ئارامی سوریا بدرێت ئەگەر میلیشیا ئێرانیەکان بەتەواوی نەچنە دەر و ئاماژەی بە ڕۆلە وێرانکەرەکەی ئێرانی دا لە سوریا و لە وڵاتانی دراوسێ و مەترسیەکانی بۆ ناوچەکە بە گشتی
رێبرن گوتیشی سیاسەتی ئێمە لە سوریا چڕکراوتەوە لەسەر دەرکردنی داعش و میلیشیا ئێرانیەکان و بەتایبەتی حیزبوڵلا چونکە بۆتە مافیای هەناردەکراوی حەبی کابتاغۆن بۆ جیهان هەروەها تۆڕێکی مادەی هۆشبەری نێودەوڵەتی بەڕێوەدەبات لە لوبنان و لە لایەکی دیکەوە گوتی تەنها پشتیوانی نوێنەرایەتی لایەنە سیاسیەکان ناکەین لە لێژنەی دەستوری سوریا بەڵکو دەبێت هەموو پێکهاتەکان لە خۆبگریت و پێویستە کوردانی سوریا داواکاریەکانیان بچەسپێت لە دەستووری نوێ
سەرچاوە : شەفەق نیوز