مایك پۆمپیۆ : هێزێكی گه‌وره‌مان له‌ عێراق هه‌یه‌ و به‌شی پێویستیشمان له‌ سووریا هێشتووه‌ته‌وه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌یكا له‌ رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، ئامانجه‌كانمان له‌ سووریا به‌دیهێنا.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ زانكۆی رایس له‌ شاری هیۆستۆن له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئامانجه‌كانمان به‌دیهێنا، له‌ ئاسمانه‌وه‌ هێزه‌كانمان له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا ده‌پاراست و ئه‌وانه‌ش هیمای سه‌ركه‌وتن له‌ پرۆسه‌كه‌دا، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا شانازی به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌وه‌ بكات له‌ سووریا به‌ده‌ستیهێناوه.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێیوایه‌، كشانه‌وه‌ له‌ باكووری سووریا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، چونكه‌ واشنتن هێزێكی گه‌وره‌ی له‌ عێراق هه‌یه‌ و ژماره‌یه‌كی پێویستیشی هه‌یه‌ له‌ سووریا”.

سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی پاشه‌كشه‌ی بۆ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ باكووری سووریا ده‌ركرد و پاش ئه‌وه‌ش سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه‌ شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كه‌ن هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستان. به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپ له‌ ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ ره‌خنه‌ی زۆری لێگیرا.

 

 

Back to top button