راوێژكاری سه‌رۆكی ئێران : رێگه به میدیا به‌كرێگیراوه‌كان ناده‌ین چاره‌نووسمان دیاری بكه‌ن
حیسامه‌دین ئاشنا، راوێژكاری سه‌رۆكی ئێران، رایگه‌یاند: ئێران، عێراق و لوبنان نییه‌و ساڵانێكیشه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا داخراوه.
كه‌ناڵی مه‌یادین له‌سه‌رزاری راوێژكاری سه‌رۆكی ئێران گواستویه‌تییه‌وه و ده‌ڵێت: ئێمه ئێرانییه‌كان رێگا به راگه‌یاندنی به‌كرێگیراو ناده‌ین چاره‌نووسی ئێمه دیاری بكات.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئێران، عێراق و لوبنان نییه و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش ساڵانێكه داخراوه.
ئاشنا روونیشیكردۆته‌وه كه مشه‌خۆره‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه جارێكی دیكه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا.
ماوه‌ی دوو رۆژه، له دژی گرانكردنی نرخی به‌نزین، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردووه، به گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌كانیش، تا ئێستا زیاتر له 10 خۆپیشانده‌ر كوژراون، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ئاماره پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.