شاندەكەی هەرێم لەبەغدا ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك و جێگری ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگرەكەی لەگەڵ ئەو شاندە كۆببنەوە كە دوێنێ سەردانی بەغدایان كردبوو.
كۆبوونەوەكەش بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە دوێنێ سەردانی بەغدایان کرد.
هەروەك بڕیارە شاندەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی سەردانەكەیان بخەنەڕوو.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ شاندێكی هەرێم كە پێکهاتبوون لە ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی بەغدایانكرد و ژمارەیەك كۆبوونەوەیان ئەنجامدا.