شاندی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشتنه به‌غدا و بودجه و موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانیان ده‌بێت

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له باره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی مووچه و بودحه‌ی ساڵی 2020ـی هه‌رێمی كوردستان فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم، شاندی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك بڕیاره شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆببێته‌وه‌و ئامانج لە سەردانی شاندەكە رێككەوتنی كۆتاییە لەگەڵ حكوومەتی عێراق”.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر د. ڤیان سەبر، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو “ئەمڕۆ شاندی حكوومەتی ھەرێم و حكوومەتی عێراق باس لە رێككەوتنی كۆتایی دەكەن و رێككەوتنی ئەمجارەی نێوان ھەولێر و بەغدا رێككەوتنێكی كۆنكرێتی دەبێت”.