بەڤیدیـۆ .. خۆپیشاندەرێك ئێرانیەکان تومەتبار دەکات بە دەستبەسەر کردن و ئەشکەنجەدانی لە نێو مەزارگەی حەکیم

 

گرتەیەکی ڤیدیۆیی بۆ یەکێ لە خۆپیشاندەران بڵاوکرایەوە کە دەست بەسەر کرابوو لە ژێـرزەمینی مەزارگەی محەمد باقر حەکیم لە شاری نەجەف و باس لە شێوازی ئەشکەنجەدانی دەکات لەلایەن هەندێ لە چەکداران کە پێ وایە ئێرانی بـوون گوتیشی چەندین خۆپیشاندەری دیکە دەستگیرکراون و بە لێدانی کارەبا ئەشکەنجە دەدران

دوێنێ شەممە دووبارە پێکدادانەکان لە نێوان خۆپیشاندەران و میلیشیاکانی سەرایا عاشورا کە سەر بە سەرۆکی ڕەوتی حیکمە عەمار حەکیم ڕوویدا لە نزیك مەزارگەی حەکیم لە گۆڕەپانی شۆڕشی بیست لە شاری نەجەف و بووە هۆی کوژرانی 4 کەس و لەم بارەیەوە پارێزگاری نەجەف داوای لە سەرۆك هۆزە دیارەکانی شارەکەی کرد بەشداربن لە ڕاگرتنی خوێن ڕێـژتن

سەرچاوە : العربیە نیـت..

Back to top button