په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌سه‌ندكرد
په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی عال عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی په‌سه‌ندكرد، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند به پێی مادده‌ی 75ـی ده‌ستور داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی قبولكرا. هه‌روه‌ها به پێی مادده‌ی 76 ده‌ستور سه‌رۆكی كۆمار ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق دیاری بكات.
هه‌ربه پێی مادده‌ی 76 ته‌نها 15 رۆژ له‌به‌رده‌م سه‌رۆك كۆماره بۆ ئه‌وه‌ی ناوزه‌دی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق بكات، وه ده‌بێت له ماوه‌ی 30 رۆی دیكه حكومه‌تی نوێی ده‌ست به‌كار بێت و تا ئه‌و كات حكومه‌ت به كار به‌ڕێكه‌ر ده‌مێنێـته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنێكی نایاسایی، دوای گفتوگۆكردنی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه به هۆی خۆپیشاندانه‌كان و رژانی خوێنێكیزۆر له شه‌قامه‌كانی عێراق ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه په‌سه‌ندكرا.