سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی: له‌ باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گه‌یشتنه‌ ده‌رئه‌نجامی كۆتایی

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا كرد بۆ گه‌یشتنه‌ ده‌ر ئه‌نجامی كۆتای رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، له پڕۆژەیاسای بودجه‌ی ٢٠٢٠ی عێراق، مافه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ چوارچێوه‌ی رێککه‌وتنی دوولایه‌نه‌، چه‌سپیون.

د.ڤیان سه‌بری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگەیاندووه‌: “له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌باره‌ی بودجه‌ هه‌مان بوو، ئه‌مڕۆ گه‌یشتینه‌ ده‌رئه‌نجامی کۆتایی و ئەرێنییە”.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاند : به‌ر له‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئێمه‌ تاوتوێی سەرجەم پرسەکانی پەیوەندیدار بە پڕۆژەبودجەی ٢٠٢٠ی عێراق و بابەتی هەریمی کوردستانمان كردبوو.

Back to top button