میلیشیای سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر وەڵامی چاوەروان نەكراومان دەبیت
دوا بەدوای ئەوەی هێرشكرایە سەر ماڵی موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر میلیشیاكانی سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر هەرەشە دەكات و دەلێت وەڵامی چاوەروان نەكراومان دەبێت”.
رۆژی 7ی 12ی 2019 بە فرۆكەیەكی بێفرۆكەوان هێرش كراوەتە سەر ماڵی رێبەری رەوتی سەدر لەناوچەی حەنانەی شاری نەجەف لەو باریەوە سەرایا سەلام، کە میلیشیایەکی حەشدی شەعبییە و سەر بە موقتەدا سەدرە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو هێرشە ئاماژە بە بوونی مەترسی ناکات، خۆی مەترسییەکی گەورەیە.
هەر لە بەیاننامەكەدا ئەو میلیشیایە راشی گەیاندووە” سەدر پشتیوانیی خۆپیشاندەران دەکات و ئەمەش ”گەندەڵ و دزەکانی توڕە کردووە، راشیان گەیاندووە” کە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و ئەگەر لە ئەنجامدا دەرکەوێ هەر کەس و لایەنێکلە پشت هێرشەکەوە بێ، ئەوا ”وەڵامێکی چاوەڕوا نەکراو“ وەردەگرێت و رایگەیاندووە، ”نیشتمان بەبێ سەدر نابێت“.