کۆریای باکووری بەردەوامی دانووستانەکانی ئەتۆمی لە گەڵ ئەمریکا هەڵپەسارد
نوێنەری کۆریای باکووری لە نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوامی دانووستانەکانی کۆریای لە گەڵ ئەمریکا ڕەت کردەوە .
نوێنەری کۆریای باکووری کە لە نیۆۆرک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات دەست هەڵگرتنی وڵاتەکەی لە چەکی ئەتۆمی و چەک کردنی لە لایەن ئەمریکاوە ئیتر مەحاڵە .
لە درێژەدا دەڵێت بەردەوامی ئەو دانووستانانە لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکی تەنیا بۆ ئامانجی گەیشتن بە پلانەکانی سیاسی ناخۆییە .
ئەوە هاوکاتە لەگەل ڕەخنەی وڵاتانێکی وەکوو ئاڵمانیا ، فەڕەنسا ، بەلجیکا ، پۆلۆنیا و ئێستۆنی کە رۆژی چوارشەممە لە دوای کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش ئاراستەی چالاکیە ئەتۆمیەکانی کۆریای باکووریان کرد .