پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
بە بۆنەی رۆژی جیهانی یاد و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا داوای سزادانی ئەنجامدەرانی جینۆساید دەكات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت “بەڕێزەوە یادی قوربانیانی جینۆساید لە كوردستان و جیهان دەكەینەوە، سڵاو و درود بۆ گیانی پاكیان دەنێرین”هەروەها لەم رۆژەدا، داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات كار بۆ دوبارەنەبونەوەی جینۆسایدەكان بكات و ئەنجامدەرانیشی بە سزا بگەیەندرێت.
لە ساڵی 2015وە نەتەوە یەكگرتوەكان ئەم رۆژەی وەك بۆنەیەكی جیهانی دیاریكردوە، كە هاوكاتە لەگەڵ رێككەوتنی ساڵی 1948 بۆ رێگریكردن لە تاوانی جینۆساید و سزادانی ئەنجامدەرانی.