وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا
هەفتەی داهاتوو، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و ئەگەر هەیە یەکێک لە تەوەرەکانی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی پەرلەمان، خوێندنەوەی یەکەم بێت بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی.
ده‌قی بانگهێشته‌كه:
بە پشت به‌ستن به حوكمى برگه‌ى (سێییه‌م) له مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، له‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 2019/12/16، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.