ڕێکەوتنی نەوتی بەغدا و هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند ، لە دوای ئەوەی لە گەڵ شاندی هەرێمی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە ، ئیتر هیچ گومانێک لە سەر داتا و ڕێژەی هەڵێنجانی نەوتی کوردستان نییەو هەردووک لایەن ڕێکەوتوون ، هەرێمی کوردستان بەشێک لە نەوتەکەی لە ڕێگەی بەغداوە بفرۆشێت .

 

غەزبان هاوکات ئاشکرای دەکات لە سەرەتای ساڵی داهاتوو ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە چوونکە هەردووک لا بە پەرۆشن بۆ چارەسەر کردنی کیشەکانیا ن بە تایبەت لە مەلەفی نەوتدا  .

 

غەزبان لە لێداونەکەیدا بۆ رۆژنامەی ” سەباح ” ڕایدەگەێنێت لە ئیستادا هەرێمی کوردستان رۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات ، بۆیەش بۆ ئەوەی پابەند بین بە ڕێکەوتنی ” ئۆپێک پڵەس ” داوامان لە هەرێمی کوردستان کردووە بەرهەم هێنانی رۆژانە لەو ڕێژە زیاتر نەباتە سەرتر .

 

لە کۆتاییشدا دەڵێت بە پێی هەمان ڕێکەوتن هەرێمی کوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بەغداوە دەفرۆشیت .

Back to top button