ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران‌دا سەپاند، ئێران لە لێواری رووخانە
ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك سزای دیكه‌ی دژ به ئێران راگرت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر ئێرانی گه‌ڕانده‌وه كه به هۆیه‌وه ئێران رووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئابوری دارایی بوویه‌وه، ئه‌مڕۆ له بڕیارێكی نوێ‌دا ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا چیتر چاوپۆشی له به‌خشینی سزاكانی سه‌ر بنكه‌ی ئه‌تۆمی فۆردووی ئێران ناكات و له‌مرۆ به‌دواوه سزاكان ده‌یگرێته‌وه.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، چیتر بنكه‌ی ئه‌تۆمی فۆردووی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا نامێنێته‌وه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه تا ڕاده‌یه‌ك له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌خشرابوو.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی چاودێری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌و باره‌وه رایگه‌یاند، لێژنه‌ی جێبه‌جێ كاری سزاكانی سه‌ر پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی پێشووتر ئه‌مه‌ریكا ئه‌و وێستگه‌یه‌ی له سزاكان به‌خشیوه.