په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راده‌گرێت
ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی كوردستان رێوڕه‌سمی به‌رز راگرتنی رۆژی ئاڵای كوردستان به ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان ده‌ستیپێكرد و هه‌ریه‌ك له رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا قاوه‌چی، سهركرتێری په‌رله‌مان له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا رێزی خۆیان بۆ ئه‌و رۆژه نیشاندا.
دواتر رێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له گوتارێكدا به‌بۆنه‌ی ئه‌و رۆژه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی واتای رۆژی ئاڵای كوردستان بۆ گه‌لی كورد كرده‌وه.
له‌كاتێكیشدا ئه‌مڕۆ هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی دایك، سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی جیهان ئه‌مڕۆ یه‌ك واتای هه‌بێت، بۆ گه‌لی كورد دوو واتای هه‌یه، كه یه‌كێكیان بۆ خۆشه‌ویستی دایكه و ئه‌وی دیكه‌شیان پیرۆزڕاگرتنی رۆژی ئاڵای كوردستانه و هیچیان له هیچیان كه‌متر نییه.