دۆناڵد ترەمپ: خواستی چوونە جەنگم نییە لەگەڵ ئێران

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد هیچ خواستێكی نییە بۆ چوونە جەنگەوە لەگەڵ ئێران و پێشبینی ڕوودانی جەنگیش ناكات.

دۆناڵد ترەمپ لە گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانی لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی دەیەوێت بچێتە جەنگەوە لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند “وتی ئاشتیم دەوێت، من ئاشتم خۆش دەوێت، پێویستە ئێران زیاد لە هەموو لایەك خواستی بۆ ئاشتی هەبێت، لەبەر ئەوە پێشبینی ناكەم جەنگ ڕوو بدات”.

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە كاتێكدایە كە دوێنێ هەڕەشەی لە ئێران كرد بەهۆی ڕووداوی هەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە بەغدا.

بەهۆی ئەو هێرشانەی لەلایەن گرووپێكەوە دەكرایە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا، لە وەڵامدا سوپای ئەمریكا بە فڕۆكە چەند بنكەیەكی سەربازی حەشدی شەعبی بۆردومانكرد لە ئەنجامدا كوشتنی زیاتر لە 20 چەكداری حەشد و زیاتر لە 50 برنداری لێ كەوتەوە، بەو هۆوە دوێنێ لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە هەڵكوترایە سەر باڵەخانەی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا و دوو دەروازەیان سوتاند.

 

Back to top button