سوپای پاسدارانی ئێران دانی به‌ خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌ دانا به‌ فه‌رمی داوای لێبوردن له‌ ئۆكرانیا كرد

دوای ئه‌وه‌ی له‌ 8ـی ئه‌م مانگه‌ هاوكات له‌گه‌ل بۆردوومانكردنی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا تێدا جێگركراوه‌ له‌ عێراق له‌ لایه‌ن سوپای پاسداران، فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانی به‌ 180 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

میدیا جیهانیه‌كان رایانگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌كه‌ به‌ هۆی موشه‌كه‌كانی ئێران كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ی ئه‌مریكیه‌كان كراوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی ئێران ره‌تی ده‌كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی موشه‌ك خرابێته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مڕؤ به‌ فه‌رمی دانی به‌ خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ له‌ لایه‌ن سوپای پاسداران نا.ه

هه‌روه‌ها سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، داوای لێبوردنی فەرمی پێشکەش بە وڵاتی ئۆکراینا دەکەن .

Back to top button