چالاکوانێك بە هەڕەشەی چەك و بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێـندرا
پێ ناچێت زنجیرەی تیرۆر و ڕفاندنی چالاکوانان لە عێراق بەم زوانە کۆتایی پێ بێت بەتایبەتی کە هیچ هەوڵێك نەدراوە بۆ سـزای ئەنجامدەران و ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕفاندنی چالاکوان ئەحمەد فازل لە لایەن چەند چەکدارێکی نادیار لە کاتی دەرچوونی لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدا دووپات کردەوە.
سەرچاوەکە ڕوونیشی کردەوە بە هەڕەشەی چەك چالاکوانەکەیان ڕفاندووە و ناچاریان کردووە بچێتە نێو ئۆتۆمبێلەکەیان و تـا ئێستا چارەنووسی نادیارە و هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی ڕانەگەیاندووە و شایەنی باسە هیچ هەفتەیەك نیە لە عێراق ڕووداوێکی ڕفاندن و تیرۆری چالاکوانێك یان پزیشکێك یان ڕۆژنامەنووسێکێ لێ ئەنجام نەدرێت.
سەرچاوە : العربیە نێت