بەرەنگاری بۆردوومانی ئەمریکا دەبێتەوە .. میلیشیای حزبولڵای عێراقی سەربازگەیەکی گەورە لەسەر سنووری سوریا دادەمەزرێنی

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور و گەواهیدەرانی خەڵکی ناوچەی قائیم کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای عێراق و نزیك سنووری سوریا گوتیان میلیشیای حزبولڵای عێراقی کە پشتیوانی دەکرێت لە لایەن ئێران بنکەیەکی نوێیان هەڵبژاردووە و دەستیان کردووە بە دامەزراندنی سەربازگەیەك لە سەر سنووری سـوریا.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێك لە هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق گوتی بنکە نوێیەکە سەربازگەیەکی بەجێماوی سـوپای عێراق بوو و ئێستا میلیشیای حزبولڵا کار دەکەن بۆ بونیاتنانەوەی بۆ ئەوەی بـبێتە شوێنگرەوەی ئەو سەربازگەیەی کە ئەمریکا مانگی ڕابردوو بۆردوومانی کرد و لەوانەیە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو چەکدارەکانی بگوازێتەوە بۆ ئەم بنکەیە.

سەرچاوە : ستیپ نیوز

 

Back to top button