له‌ قه‌زای سۆران ژن و مێردێك به‌ یه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

لە گوندێکی سەر بە قەزای سۆارن دوای ئەوی ژنێک بە هۆی جەڵتە گیانی لەدەستدا، دوای چەند خولەکێک هاوسەرەکەی بەهەمان هۆکار گیانی لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ، لە گوندی بالەکیان سەر بەقەزای سۆران ژنێک بە ناوی (سەروین کەسبار) بەهۆی جەڵتە دڵ گیانی لەدەستدا، دوای چەند خولەکێک هاوسەرەکی بە ناوی(حیکمەت مەحمود) لە پەرۆشی بۆ ژنەکەی ئەویش جەڵتەی دڵ لێی دەدات و گیان لەدەستدەدات.

ئەو دوو هاوسەرە کوڕ و کچێکیان لەدوای خۆیان بەجێهێشتووە، تەرمەکانیان هەر ئەمڕۆ لە گوندی بالەکیان بەخاک دەسپێردرێت.

 

Back to top button