له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا دوو كه‌س كوژران و 17ـی دیكه‌ش بریندار بوون

له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مرۆی به‌غدا گرژی و ئاڵۆزی له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دروست بوو و به‌ هۆیه‌وه‌ دوو خۆپیشانده‌ر كوژران و زیاتر له‌ حه‌ڤده‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.

دواى كۆتاییهاتنی مۆڵه‌تی سێ رۆژه‌ی خۆپیشانده‌رانی به‌غدا به‌ حكومه‌ت، خۆپیشانده‌ران رژاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ سووتاندنی تایه‌، زۆربه‌ی رێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و پرده‌كانی به‌غدایان داخست.

خۆپیشانده‌ران پێشتر مۆڵه‌تی سێ رۆژیان به‌ حكومه‌ت داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات. هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش بۆ بڵاوه‌پێكدرنی خۆپیشانده‌ران گازی فرمێسكڕێژ و گولـله‌ی راسته‌وخۆیان به‌كارهێنا و به‌ هۆیه‌وه‌ دوو خۆپیشانده‌ر كوژران و زیاتر له‌ حه‌ڤده‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.

Back to top button