وێنەی ڕەمزی بەرخودانی شیعە لە دژی ئەمریکیەکان ئەمڕۆ دڕێندرا

 

لە دوای کوژرانی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی ، وەک پلانێکی درێژخایەنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق ، بڕیار درا ئەبومەهدی موهەندیس لە عێرا ق و قاسم سولەیمانی لە ئێران بکرێنە ڕەمزی بەرخودان لە دژی ئەمریکیەکان بۆ گەلانی هەر دووک و وڵات و بیکەنە نۆستالۆژیای بەرەی داهاتوو .

 

بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ لە شەقامی خرۆشاوی عێراقدا دەبیندرێت ، پێچەوانەی پلانەکان ، سیمبول و کاریزماکانی شیعە ، وەک لە وێنەکەدا دەیبین ، دەدڕێندرێت و لە بەر پێی خۆپیشاندەراندا بێڕیزی پێدەکرێت .

 

چاودێرانی سیاسی و سەربازیش پێیان وایە شەقامی عێراقی ئیتر پەیامی روونە و نایانەوێت چیتر لە ژێر هێژموونی ئێران داهاتوویان و کانزاکانی ژێر زەوییان بە تاڵان بچێت ، خۆپیشاندەران وەک نیشان دەدەن ، تاپۆکراوی کەس نین و ئامانجیان ئاسوودەیی و ژیانێکی ئارامە

 

Back to top button