شەقامی عێراقی هێڵەسوورەکانی شیعیزمی تێپەر دەکات
هاوکات لە گەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی عێراق و بەردەوامی داواکاری خۆپیشاندەران بۆ داوای ژیانێکی ئاسوودەو بڕینەوەی دەستی ئێران لە سیاسەتی ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا ، خۆپیشاندەران هێڵەسوورەکانی خەیاڵی دەسەڵاتدارانی سیاسی شیعەی سەر بە ئێران دەبەزێنن .
ئەمڕۆ لە پایتەختی مەعنەوی شیعە لە نەجەف ، خۆپیشاندەران هەوڵی بە سیمبول کردن و ڕەمزی بەرخودانی عێراقی و ئێرانیەکانیان پوچەڵ کردەوەو وەک چەندین ناوچەی تری عێراق ، وێنە وتابلۆی هاوبەشی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانیان ئاگر تێبەردا.
لە چەند شوێنی تری نەجەف وێنەکانی تری ئەبوو مەهدی و مەهەندیس و قاسم سلێمانیان و دڕاند و خەتی سووریان بە سەردا کێشان .
چاودێرانی سیاسی و پسپۆڕانی بواری رۆژهەڵاتی ناوەراستی ، ئەوە کارە بە دیاردەیەکی نوێ ناو دەبەن و پێیان وایە ئییر شەوقامی عێراقی دەسەڵاتی گەندەڵکاران و دەڵالانی سیاسی سەر بە ئێران قەبوڵ ناکەن و نایانەوێت چیتر خوێنی لاوەکانیان لە شەڕێکی بە وەکالەتدا بۆ ئێران و بەرژەوەندییەکانی بڕژێت